لە کاتی دامەزراندنی ئامرازە جۆراوجۆرەکان دا لەسەر ویندۆز و دوای سرینەوەشیان ئەم ئامرازانە زۆر فایلی تر لە گەڵ خۆیاندا رووست دەکەن و لە کاتی سڕینەوەش دا جێیان دەهێڵن. بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە ئامرازە جۆراوجۆرەکان وەک پرۆگرام و کایەکان دادەگرن و تاقیان دەکەنەوە،زۆرتر لە گەڵ ئەم گرفتە رووبەروو دەبن.
بۆ ئەم مەبەستە یێکەم رێگا کە بیری لێدەکەنەوە بۆ سڕینەوەی ئەم ئامرازانە، Windows Add/Remove programی ناو خۆی ویندۆزە! بەڵام ئەم ئامرازە کەمێک کۆن بووە و توانایی سڕینەوەی هەمووی ئامرازە دامەزراوەکەی نییە و زۆر کاتیش کە لە گەڵ ئامرازی غەیرە ستاندارد و نامۆ دا رووبەروو دەبێ هەر ناتوانێ بیانسڕێتەوە یان ئەگەر بشیانسرێتەوە کۆمەڵێک فایلی بێکەڵک لە دوای خۆی جێ دەهێڵێ کە دەبێتە هۆی بارگرانی سەر سیستەم و لە ئاکامدا دابەزینی خێراییەکەی.
Perfect Uninstaller یێکێ لەو ئامرازە بەهێزانەیە کە ئەو پرۆگرامانەی پێویستیتان پێی نییە بە تەواوی دەیانسڕێتەوە و هیچ پاشماوەیێک لە سەر سیستەم جێ نەهێڵێ. بە پێچەوانەی Uninstallerی ویندۆز کە ناتوانێ فایلە بێ کەڵک و زێدەکان کە بەهۆی نەرمەواڵەکان لە سەر سیستەم درووست دەبن، ئەم ئامرازە دەتوانێ فایلەکانی رێجیستری ویندۆز خاوێن بکاتەوە و خێرایی سیستەمیش بەرێتە سەر. ئەم ئامرازە قەبارەیێکی زۆر کەمی هەیە و بە خێراییێکی زۆر هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی کارەکان. هەروەها توانایی سڕینەوەی فایلە شاراوەکانی ویندۆزیشی هەیە و باشترین جێگرەوەیە بۆ Add/Remove Programی ویندۆز و بە چەندین تایبەتمەندی تر جێی خۆی لە ریزی باشترین پرۆگرامەکان دا کردۆتەوە.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکان ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-هاسان لە بەکارهێناندا و بە رواڵەتێکی سەرنج راکێش
-هەستان بە سڕینەوە تەنیا بە کرتەکردنێک
-قەبارەی کەم و خێرایێکی زۆر لە ئاکامی کارەکاندا
-توانایی خاوێنکردنەوەی فایلەکانی رێجیستری زۆر بە پووختی
-توانایی سڕینەوەی نەرمەواڵە شاراوەکانی ناو ویندۆز
-جێگرەوەیێکی بەهێز بۆ Add/Remove Programی ویندۆز
-بردنەسەری کارایی سیستەم بە خاوێنکردنەوەی یێکجاری فایلەکانی کاتی و زێدە
-توانایی پێشاندانی وردەکارییەکانی تەواوی نەرمەواڵە دامەزراوەکان
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Final Uninstaller 2.6.10
بێ گومان بۆ هەر بەکارهێنەرێک دامەزراندنی ئامرازی جۆراوجۆر کارێکی ئاساییە. بەڵام زۆر کات هەن کە ئەم داگرتنانە گرفت درووست دەکەن، کە زۆر جار ئەم کێشەیە ئەوەندە زۆر دەبێ کە رێگە چارە تەنیا سڕینەوەی ئامرازەکەیە لە سەر سیستەمی کردەیی دا. ئەم سڕینەوەیە لە فەرهەنگی نێت دا بە واتای Uninstall کردن دێت، کە بەکارهێنەر یارمەتی دەدات هەتا نەرمەواڵەکان و بە گشتی ئەو ئامرازانەی کە لە گەڵ ویندۆز دا دادەمەزرێن بە پووختی بیانسڕیتەوە. زۆربەی کات بە رواڵەت ئەم فایل و ئامرازانە دەسڕدرێنەوە، بەڵام بە گشتی وا نییە و لە دوای خۆیان فایل گەلێک بە جێ دەهێڵن کە دەبێتە هۆی خاوبوونەوە و گرفت لە سیستەمی ئامرازەکانی پێژمێر دا.
باشترین رێگە کەڵک وەرگرتنە لە ئامرازەکانی بواری سڕینەوە، بۆ خاوێن کردنەوەی یێکجارەکی ئەو فایلانەی کە بە شێوەی جیا لە سەر سیستەمی کردەیی دا دادەمەزرێن. یێکێ لە باشترین ئامرازەکان Final uninstallerـە کە ئەرکی خاوینکردنەوەی پووختی سیستەمە لە ئامرازەکانی بێ کەڵک و کێشە خووڵقێن. بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە تەواوی فایلەکانی تۆمارگە(Registry*) کە لە کاتی دامەزراندن دا لە سەر سیستەم جێ دەگرن بە گشتی خاوێن دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کارایی سیستەم. هەر وەها ئەم ئامرازە رواڵەتێکی ساکار و لە هەمان کاتدا سەرنج راکێشی هەیە کە ئەمەشیان دەبێتە هۆی هاسان بونی پتر لە کارپێکردن دا.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
- هاسان لە کارپێکردن دا
-هەستان بە خاوێنکردنەوە تەنیا بە کرتە کردنێک
-قەبارەی کەم و خێرایی زۆر لە کارپێکردن دا
-هەبونی توانایی خاوێنکردنەوەی فایلەکانی تۆمارگە، کە لە کاتی دامەزراندن دا لە سەر سیستەم کۆپی دەبن
-سڕینەوەی پرۆگرامەکان بە تەواوی و حەتتا لە ناو Add/Remove Programـەش دا
-بردنە سەری کارایی سیستەم بە خاوێنکردنەوەی یێکجارەکی فایلە زێدەکان
-سڕینەوەی ئەو ئامرازانەی کە بە شێوەی ئاسایی ناسڕدرێنەوە
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Iobit Advanced SystemCare 12 Pro
Iobit Advanced SystemCare 13 Pro License Key Free for 1 Year Official Giveaway Offer: License code: 1AECC-0AD49-E09B6-56644
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10